بەشداریی فێرخوازی بەشی ئەندازیاری ژینگەی زانکۆی نۆڵج لە پرۆگرامێکی فێرکاری تایبەت بە Water Quality
فێرخوازی بەشی ئەندازیاری ژینگەی زانکۆی نۆڵج، شیرین حدو ئەحمەد، بەشداریی لە مەشقی Water Quality کرد، کە لە چوارچێوەی پرۆگرامی نیشتیمانی پاراستن و بەڕێوەبردنی ئاوی ژێرزەوی و Managed Aquifer Recharge بەڕێوەدەچێت.
ئەم پرۆگرامە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە هاوکاری ڕێکخراوی یونیسێف (UNICEF) جێبەجێ دەکرێت، و ئامانجی سەرەکیی ئەوەیە توانای زانستی و پراکتیکی بەشداربووان لە بوارەکانی کوالێتی ئاو، پاراستنی سەرچاوەکانی ئاوی ژێرزەوی و شێوازە نوێکانی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو پەرەپێبدات.